23:34 PM   IRAQ
SUNDAY, 21 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان چووە مێژووەوە/ ڕیفراندۆم ناکۆکیی نێوماڵی کوردی زیاتر کرد
هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵوی تورکیا ئیدعا ده‌کات؛
ئه‌مریكا له‌ یه‌په‌گه‌ سوپایێکی ڕێکخراو دروست ده‌کات

به‌شی سووریا- ئه‌مریکا له‌ ئه‌ندامانی YPG هێزێکی تایبه‌تی دژه‌تیرۆر بۆ ڕێگری له‌ چالاکیی دووباره‌ی داعش پێک ده‌هێنێت که‌ ئه‌و سوپایه‌ ناوی "سوپای باکوور" ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵوی تورکیا ئیدعا ده‌کات ئه‌مریكا خه‌ریکه‌ مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازیی نوێ ده‌دات به‌ کوردی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی سوپایێکی نوێ پێک بهێنێت که‌ ئه‌ندامانی له‌ هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) پێک دێت.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له‌ سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ناوخۆیی ده‌ستی كه‌وتوووه‌، ئه‌و مه‌شق و ڕاهێنانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، ده‌زگای هه‌واڵگریی سی ئای ئه‌ی و په‌یه‌ده‌ به‌ 400 ئه‌ندامی یه‌په‌گه‌یان كردووه‌، ته‌واو بوووه‌. ئه‌و 400 ئه‌ندامه‌ی یه‌په‌گه‌ له‌ نزیک به‌نداوی تشرینی سه‌ر ڕووباری فورات و كه‌مپی سه‌باحولخه‌یری باشووری حه‌سه‌كه‌ مه‌شقیان پێكراوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤۆتیل فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ 22ی دیسێمبێری 2017دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ زیندوو بوونه‌وه‌ی داعش له‌ سووریا یه‌كه‌كانی به‌رگریی سنوور داده‌مه‌زرێنن یه‌كه‌م هه‌نگاو گیرایه‌ به‌ر. پنتاگۆن و سی ئای ئه‌ی له‌و به‌رنامه‌یه‌دا په‌ره‌ به‌ یه‌كه‌كانی دژه‌ تیرۆر به‌ ناوی YAT و هێزی تایبه‌تی به ‌ناو HAT ده‌ده‌ن كه‌ په‌یه‌ده‌ له‌ 2014 دایمه‌زراندن و ئه‌و 400 كه‌سه‌ی مه‌شقی تایبه‌تیان وه‌رگرتوووه‌ په‌یوه‌ندییان كرد به‌ پێكهاته‌كانی YAT و HAT. ئه‌مریكا كه‌ له‌ ئه‌یپڕێڵی 2016ه‌وه‌ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌داته‌ په‌یه‌ده‌، هاوكات پاڵپشتیی ته‌كنه‌لۆجیاشی زیاد ده‌كات. سی ئای ئه‌ی و پنتاگۆن بۆ ئه‌و پێكهاته‌ نوێیه‌ دوایین پێداویستیی ته‌كنه‌لۆجیای بێ ته‌ل، ویستگه‌ی گوێگرتن و هێمای هه‌واڵگری بۆ په‌یه‌ده‌ ده‌گوازێته‌وه‌.

YPG ئه‌و که‌تیبه‌یه‌ به‌ "سوپای باکوور" ناو لێده‌بات.

ئانادۆڵو ئیدعا ده‌کات: "ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و سوپایه‌ به‌ چه‌شنێک ئاماده‌ ده‌کرێن که‌ ئاماده‌ی جه‌نگ بن له‌گه‌ڵ سوپایێکی ڕێکخراوه‌دا و به‌و چه‌شنه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ دوایین هه‌نگاو تاکوو سوپای باکوور ببێته‌ سوپایێکی ڕێکخراوه‌."

یه‌که‌م جار سوپای باکوور که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ له‌ حه‌له‌ب و باشووری حه‌سه‌که‌ مه‌شقیان پێکرابوو له‌ قۆناغی یه‌که‌مدا ده‌چنه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن رێکخراوه‌که‌وه‌ کۆنترۆڵ کراوه‌ هاوکات له‌گه‌ڵ رژێمدا سنووریان هه‌یه‌ له‌وانه‌ کۆبانی، گرێ سپی، سرێکانی و مالیکیه‌.

شایانی باسه‌؛ سه‌رچاوه‌کانی ناوچه‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن ده‌سته‌واژه‌ی باکوور بۆ سوپاکه‌ به‌ مه‌به‌ست هه‌ڵبژێردراوه‌ که‌ ئه‌گه‌ری دانوستان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ رژێمی داهاتوودا بۆ پاراستنی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه