23:47 PM   IRAQ
SUNDAY, 21 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان چووە مێژووەوە/ ڕیفراندۆم ناکۆکیی نێوماڵی کوردی زیاتر کرد
نێچیرڤان بارزانی لە ڤاتیکان لەگەڵ پاپا کۆدەبێتەوە


بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سەرۆک‌وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی یاوەری لە ڤاتیکانە و بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 12ی جانیڤێری لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆ ببێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کودستان لە ڤاتیکانە بە مەبەستی کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ پاپا فرانچیس، پاپای ڤاتیکان و بڕیارە شاندەکە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڤاتیکانیش کۆ ببێتەوە.

شاندەکەی هەرێمی کوردستان، لە ڤاتیکان پێکهاتوون لە نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆک‌وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و رێزان قادر نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا.

کۆبوونەوەکەی سەرۆک‌وەزیرانی هەرێمی کوردستان و پاپای ڤاتیکان رۆژی هەینی 12-1-2017 لە کاژێر 9:00 بەکاتی ڤاتیکان و کاژێر 11:00 بەکاتی هەولێر دەبێت.

پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ڤاتیکان پەیوەندی نوێ نییە و پێشتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان سێجار چوووەتە ڤاتیکان و لەگەڵ پاپا جۆن پاولی دووەم (2005)، پاپا بیندیکتی 16 (2011) و پاپا فرانچیس لەساڵی (2014) کۆ بوووەتەوە. هەروەها سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2015 لەگەڵ پاپا کۆ بوووەتەوە.

 

کۆدی هەواڵنێر:60101

 

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه