23:21 PM   IRAQ
SUNDAY, 21 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان چووە مێژووەوە/ ڕیفراندۆم ناکۆکیی نێوماڵی کوردی زیاتر کرد
لەیلا زانا مافی ئەندامێتیی پەرلەمانی تورکیای لێ سەندرایەوە

بەشی تورکیا- لەیلا زانا پەرلەمانتاری هەدەپە، لە پەرلەمانی تورکیا مافی ئەندامێتیی لێ سەندرایەوە، بەبیانووی ئەوەی وەک پێویست دەوامی نەکردوووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس نوور باخچەکەپلی بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی تورکیادا ڕایگەیاند "لەیلا زانا لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ تا ٣٠ی نیسانی ٢٠١٧ بەشداریی لە ٢١٢ دانیشتنی پەرلەمانی نەکردووە و بەو ھۆیەشەوە و بەپێی ماددەی ٨٤ی دەستووری تورکیا، دەنگ‌دان لەسەر ڕاپۆرتی هاوبەشی ھەردوو لیژنەی دادپەروەری و دەستوور و بڕیاری سەرۆکایەتیی دیوان لەم بارەیەوە ئەنجام درا".

هەر لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا لە کۆی ٣٢٤ پەرلەمانتار، ٣٠٢  پەرلەمانتار دەنگیان دا بە لێ‌سەندنەوەی متمانە و ٢٢ پەرلەمانتاریش ڕەتیان کردەوە.

ئەمە دووەم جارە مافی پەرلەمانتاری لە لەیلا زانا پەرلەمانتاری کورد دەسەنرێتەوە، یەکەم جار و لە ساڵى ١٩٩١دا بەهۆکاری سوێندخواردنی پەرلەمانتاریی بە زمانی کوردی ئەو مافەی لێ‌سەندرایەوە. لە ساڵى ٢٠١٥شدا کە بوووەوە پەرلەمانتار جارێکى‌تر بە زمانى کوردى سوێندى خوارد.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه