16:21 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 JULY 2018
 به په‌له |◀   ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت دۆخی نائاسایی له‌ تورکیا درێژه‌ی هه‌بێت
دوای 434 ڕۆژ، دەمیرتاش بۆ یەکەم جار دەرکەوت

بەشی تورکیا- سەلاحەدین دەمیرتاش، بۆ یەکەم جار لەدوای دەستگیرکردنی، لە دادگا دەرکەوت و خەڵکێکی زۆر لە دانیشتنی دادگایی کردنی دەمیرتاش ھاوسەرۆکی ھەدەپە ئامادەبوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، دەمیرتاش ھاوسەرۆکی ھەدەپە لەیەکەمین دانیشتنی دادگایی کردنیدا، لە دادگا  ئەستەنبوڵ دەرکەوت و کۆمەڵێک خەڵک لە دەورووبەری دادگا لە پێشوازیی وەستابوون.

ھێزێکی زۆری پۆلیس لە دەوری دادگا بڵاوەیان پێکرا،و ئەوە یەکەم دەرکەوتنی دەمیرتاش بوو لە دانیشتنی دادگا لە دوای دەستگیرکردنییەوە.

دوای ١٣ مانگ، رۆژی ٧ی١٢ی٢٠١٧  یەکەم دانیشتنی دادگایی کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی گشتیی ھەدەپە، بەبێ ئامادەبوونی خۆی لە ھۆڵی زیندانی سنجان، لە ئەنقەرە بەرێوە چوو و دادگا بڕیاری مانەوەی لە زیندان بۆ ھاوسەرۆکی ھەدەپە درێژکردەوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش، بەھۆی ئەوەی رەتی کردەوە لەرێگەی سیستەمی دەنگ و رەنگ لەزیندانی ئەدرنەوە بەشداری لە دانیشتنی دادگا بکات و کەلەپچەی لەدەست بکەن، بۆیە رێگا نەدرا لەدادگا ئامادە بێت و داواکاری گشتی داوای مانەوەی لەزیندان کرد، تا کاتی کۆتاییی دادگایی کردنی.

رۆژی چواری تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکرتی گەلان (ھەدەپە) لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە ئامەد دەستگیر کرا بەتۆمەتی ئەندام بوون و ئەنجام‌دانی پڕوپاگەندە بۆ پەکەکە و کەجەکە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه