15:43 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 25 APRIL 2018
 به په‌له |◀   فڕۆکەکانی تورکیا جارێکی دیکە بەرزاییەکانی بناری قەندیل بۆردوومان دەکەن
شەکانەوەی ئاڵای پەیەدە بەرانبەری ئاک‌چاکاڵی تورکیا لە گرێ سپی

بەشی سووریا- پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا جارێکی دیکەش ئاڵای خۆی لە ناوچەیێکی بەرانبەر بە ئاک‌چاکاڵی تورکیا لە سنووری کانتۆنی گرێ سپی هەڵکردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا ناسراو بە پەیەدە ئاڵای خۆیان لە گرێ سپی لە شوێنێکدا هەڵکردووە کە ڕێک بەرانبەری ئاک‌چاکاڵ لە پارێزگای شانلی ئورفای تورکیایە.

ئاڵاکە نزیک بە باڵاخانەی گومرگ دانراوە و لەناوەوەی تورکیا جوان لەبەر چاوە و ئەمەش لە کاتێکدایە هێزەکانی سوپای تورکیا لە سەر سنوورەکان ڕێوشوێنی توندی ئەمنییان گرتۆتە بەر.

شیاوی ئاماژەیە ئاڵای پەیەدە لە ٦ی سێپتێمبێری ٢٠١٧ و پاش کاردانەوەی توندی تورکیا کە لەگەڵ ئاڵای ئەمریکا هەڵکرابوو لەسەر باڵەخانەی گومرگ هێنرایە خوارەوە.

سەرچاوە: تایم تورک

 

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه