16:28 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 JULY 2018
 به په‌له |◀   ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت دۆخی نائاسایی له‌ تورکیا درێژه‌ی هه‌بێت
پسپۆڕێکی پرسی تورکیا هۆشداری دەدات:
ئەگەر هەیە تورکیا هێرش بکاتە سەر عفرین

بەشی جیهان- دکتور ئەحمەد قاسم خان دەڵێت ڕەفتاری تورکیا پێشبینی ناکرێت و ئەگەر هەیە هێرش بکاتە سەر کانتۆنی عفرین کە لەژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریادایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دکتور ئەحمەد قاسم خان پسپۆڕی پرسی تورکیا و مامۆستای پێوەندیی نێونەتەوەیی لە زانستگای قادرهاس لەمبارەوە بە ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای دەڵێت: بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی حکوومەتی ناوەندیی سووریا بۆ ئەدلیب، تورکیا لە ڕووسیا بێهیوا بووە و ئەگەر هەیە هێرش بکاتە سەر کانتۆنی عفرینی باکووری سووریا کە ئێستا لە کۆنترۆڵی کوردەکانی ئەو وڵاتەیە.

تورکیا نیشانی داوە ڕەفتارەکانی پێشبینی ناکرێت و ئەگەر هەیە بۆ گەیشتن بە تەنیا ئامانجی لە سووریا کە شکست دانی کوردەکانی ئەو وڵاتەیە هێرش باکتە سەر کانتۆنی عفرین و وەکوو سەرکەوتنێک پێشکەشی گەلی تورکیای بکات.

ئەو مامۆستایەی زانکۆ بڕوای وایە تورکیا لە ئێستادا نیگەران و گۆشەگیر بووە و بە درێژاییی مێژوو هەرکاتێک لەو حاڵەتەدا بووبێت دەستی داوەتە کارێکی کتوپڕ و چاوەڕوان نەکراو. ئەو کارەش ئێستا ڕەنگە هێرش بۆ سەر کانتۆنی عفرین بێت.

 

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه