23:42 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 24 JANUARY 2018
 به په‌له |◀   ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ کورده‌کانی سووریا به‌شداریی دانیشتنی سۆچی نه‌که‌ن
نوێنەری پارتی لە پارلەمانی عێراق:
پارتە کوردستانییەکان بە یەک لیست لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارلەمانی عێراق دەڵێت: پارتە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم باشتر وایە بە یەک لیست لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا بەشداری بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەشواق جاف بە هەواڵدەریی "عین العراق نیوز"ی وت باشتر وایە پارتە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە یەک لیست لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی عێراقدا بەشداری بکەن و پاشان دەری‌بڕێ: پارتی بە باشتری دەزانێت هەموو پارتە کوردستانییەکان بە یەک لیست بڕۆنە گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکانەوە.

جەختی لەوەش کردەوە ئەم کارە دەبێتە هۆکاری ئەوەی هیچ دەنگێک بە فیڕۆ نەچێت.

 

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه