00:11 PM   IRAQ
SUNDAY, 21 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان چووە مێژووەوە/ ڕیفراندۆم ناکۆکیی نێوماڵی کوردی زیاتر کرد
نێچیرڤان بارزانی دۆخی هەرێم بۆ پاپا شی دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی بۆ پاپا فرانسیس ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان باسی دۆخی سیاسی و ئابووریی کوردستان، قوربانی دانی پێشمەرگە دژی داعش و بارودۆخی ئاوارە و کریستییانەکان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک‌وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەوڕۆ هەینی ٢٢ی بەفرانبار لەسەرووی شاندێکی باڵادا لەگەڵ پاپا فرانسین سەرۆکی کاتۆلیکەکانی جیهان دیدار و گفتوگۆی کرد.

دکتور فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێت: لە کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سیاسی و ئابووریی کوردستان، کێشەکانی هەولێر و بەغدا، دۆخی ئاوارەکان و مەسیحییەکان کرا، پاپای ڤاتیکانیش کۆمەڵێک پرسیاری لەو بوارانەدا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی باسی قوربانی دانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش، دۆخی ئابووریی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدای کردووە.

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، فوئاد حوسێن ئاماژە بەوە دەکات، بەغدا سیاسەتی دابڕاندنی کوردستان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جێبەجێدەکات، بەڵام لەو سیاسەتەدا شکست دەهێنێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمیش لەو دیدارەدا هاوڕێی بارزانی بووە و پێشتر لەمەش لە ساڵی ٢٠١٤ مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان و هەروەها لە ساڵی ٢٠١٥ نێچیرڤان بارزانی سەفەریان بۆ ڤاتیکان کردووە و لەگەڵ پاپای ڤاتیکان دیداریان بووە.

شیاوی ئاماژەیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاش ڕووداوەکانی ١٦ی ئەکتەوبر و گەڕانەوەی کەرکووک بۆ ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی عێراق و دابڕانی ئابووریی پاش ئەو ڕووداوانە دەستی داوەتە هەندێک هەڵمەتی دپلۆماسی و دەیهەوێ لە ڕێگای وڵاتانی ئەورووپییەوە گوشار بخاتە سەر بەغداد بۆ دەست پێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دانی بەشە بووجەی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٨.

 

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه