23:45 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 24 JANUARY 2018
 به په‌له |◀   ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ کورده‌کانی سووریا به‌شداریی دانیشتنی سۆچی نه‌که‌ن
ئه‌ندامێکی پێشووی پارتی:
پارته‌ کوردستانییه‌کان به‌ لیستێکی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان بە لیستێکی هاوبه‌ش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان به‌شداری ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان محه‌مه‌د تاها به‌ هه‌واڵده‌ریی "الفرات نیوز"ی وتوووه‌: قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان له‌ لیستێکی هاوبه‌ش له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شداری ده‌که‌ن.

ناوبراو وتیشی: ئێستاکه‌ هه‌ندێ گفتوگۆ له‌ نێوان حیزبه‌ کوردستانییه‌کان بۆ به‌شداری له‌ لیستێکی هاوبه‌ش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کان له‌ئارادایه‌.

شوان محه‌مه‌د تاها جه‌ختیشی کرده‌وه‌: ڕوانگه‌ سیاسییه‌کانی ئێستاکه‌ پێکهێنانی ئیئتیلافی غه‌یرقه‌ومی و تایفییه‌ که‌ پارته‌ کوردستانییه‌کانیش ڕوانگه‌یێکی وایان هه‌یه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه