16:35 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 JULY 2018
 به په‌له |◀   ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت دۆخی نائاسایی له‌ تورکیا درێژه‌ی هه‌بێت
به‌ریتانیا ده‌ڵێت خه‌یانه‌تی به‌ کورده‌کانی عێراق نه‌کردوووه‌

به‌شی جیهان- به‌رپرسێکی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وڵامی نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له‌ له‌نده‌ن ده‌داته‌وه‌ که‌ تۆمه‌تی خه‌یانه‌ت‌ به‌ کوردی خستۆته‌ پاڵ وڵاته‌که‌ی و تۆمه‌ته‌که‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاروان جه‌ماڵ تاهێر نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له‌ له‌نده‌ن، ئاماژه‌ی داوه‌ته‌ ڕاپۆرته‌ بڵاوکراوه‌کان و ده‌ڵێت: به‌ریتانیا له‌ پرسی به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم و ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی که‌رکووک و ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ خه‌یانه‌تی به‌ کورد کردوووه‌.

تام هاردی فوریس به‌رپرسی پێشووی کابینه‌ی به‌ریتانیا و ڕاوێژی نافه‌رمیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئیدعای کردوووه‌ که‌ به‌ریتانیا بێ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت و بزانێت یارمه‌تی به‌ شکستی کورده‌کان له‌ که‌رکووک و له‌ده‌ست دانی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان داوه‌.

به‌ڵام ئالیستر بێرت به‌رپرسی پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ڕه‌ت کردوووه‌ و وتوویه‌تی ئێمه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم هۆشدارمان دابوو و له‌و باره‌وه‌ ته‌نها نه‌بووین.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ ئێمه‌ وا بیر ناکه‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌و ئامۆژگارییه‌ ڕاستانه‌ له‌ لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ خه‌یانه‌ت بێت. ئێمه‌ وا بیر ناکه‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ڕای نه‌یاری وڵاتانی دیکه‌ هاوڕا نییه‌ که‌واتا خه‌یانه‌تی کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی نه‌نشاڵ سکاتله‌ند

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه