15:41 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 25 APRIL 2018
 به په‌له |◀   فڕۆکەکانی تورکیا جارێکی دیکە بەرزاییەکانی بناری قەندیل بۆردوومان دەکەن
ڕاوێژكارێكی بارزانی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ عه‌بادی ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- راوێژكارێكی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكرات هه‌ڕه‌شه‌ له ‌حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌ كاردانه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه‌ی خستوویه‌تییه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێمن هه‌ورامی ڕاوێژكاری سیاسیی مه‌سعوود بارزانی له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسینێكی بڵاو كردۆته‌وه ‌و تێدا ئاشكرای كردوووه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رێگری له‌ وه‌زیری به‌رگریی به‌لجیكا "ستیڤن فاندبۆت" كردوووه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.

ڕاوێژكاره‌كه‌ی بارزانی ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌: حه‌یده‌ر عه‌بادی "به‌رده‌وامه‌ له ‌سزای سه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌ و دوایین سزاشی رێگری له‌ وه‌زیره‌ به‌لجیكییه‌كه‌ كردوووه‌، سه‌ردانی هه‌رێم بكات".

هه‌ورامی جه‌ختی كردۆ‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی عه‌بادی سزادانی به‌ كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌ و پرسیاری ئه‌وه‌ی له ‌عه‌بادی كردوووه‌ كه‌ له‌ دوای مانگی مه‌ی داهاتوو "پێویستی به ‌ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی كورد له ‌په‌رله‌مانی عێراق نابێت؟".

حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی له‌ مانگی نۆیی ڕابردوو كاردانه‌وه‌ به‌رانبه‌ر هه‌رێم نیشان ده‌دات ‌و تا ئێستاش چه‌ند سزایێكی خستۆ‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه