15:38 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 25 APRIL 2018
 به په‌له |◀   فڕۆکەکانی تورکیا جارێکی دیکە بەرزاییەکانی بناری قەندیل بۆردوومان دەکەن
ناڕه‌زایه‌تیی مامۆستایان ده‌ست‌پێده‌كاته‌وه‌/چاوه‌ڕوانی مووچه‌كه‌ی عه‌بادی ده‌كه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مامۆستایانی ناڕازی، خۆیان بۆ دوای تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی بده‌ن له ‌باره‌ی ده‌ست‌پێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و بایكۆت كردنی خوێندن، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ناڕازیی مامۆستایانیش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌گه‌ر به‌غدا مووچه‌ نه‌نێرێت، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ میكانیزمێكی جیاواز ده‌ست‌پێده‌كه‌ینه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و مامۆستا ناڕازییانه‌ ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ ئه‌گه‌ر به‌غدا مووچه‌ نه‌نێرێت، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ میكانیزمێكی جیاواز ده‌ست‌پێده‌كه‌نه‌وه‌.

عوسمان گوڵپی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی، به‌SNNی ڕاگه‌یاند: دوای كۆتایی هاتنی تاقی‌كردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندكاران، كه‌ رۆژی 15ی جانیڤێریی 2018 كۆتایی دێت، مامۆستایانی ناڕازی كۆبوونه‌وه‌یێكی فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ین له ‌باره‌ی ده‌وام كردن یان بایكۆت كردن یاخود ده‌ست‌پێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان.

ناوبراو وتیشی: "ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مجاره‌مان به‌ میكانیزم و پلانێكی تایبه‌ت و جیاوازه‌وه‌ به‌ڕێوه ‌ده‌چێت و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه‌ پێشتر كراون دووباره‌ ناكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌لاڕێدا نه‌برێت".

به ‌وته‌ی عوسمان گوڵپی ئه‌گه‌ر تا ئه‌و كاته‌ حكوومه‌تی عێراق مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ نه‌نێرێت، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مامۆستایان ده‌ست‌پێده‌كاته‌وه‌ و بایكۆت كردنیش یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م مامۆستایان.

ئه‌و مامۆستا ناڕازییه‌ هۆشداری ده‌دات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "ئه‌گه‌ر مووچه‌ له‌ به‌غداوه‌ نه‌نێردرێت، ئه‌وه‌ دۆخی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ وێرانتر ده‌بێت و خوێندنی ئه‌مساڵ له‌ ساڵی ڕابردوو خراپتر ده‌بێت. ئه‌وه‌شی كه‌ وای له‌مامۆستایان كردوووه‌ بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تائێستا ئومێدێكیان به‌ ناردنی مووچه‌كانیان له ‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌".

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه