23:37 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 24 JANUARY 2018
 به په‌له |◀   ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ کورده‌کانی سووریا به‌شداریی دانیشتنی سۆچی نه‌که‌ن
جێگری پارتی کۆماریخوازی گەل لەگەڵ دەمیرتاش دیداری کرد

بەشی تورکیا- ئەرداڵ ئاکسۆنکەر جێگری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لە زیندانی تیپی Fی ئەدیرنە لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش دیداری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئاکسۆنکەر لەو دیدارەدا گوتوویەتی: سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی بەندکراوی هەدەپەم کرد و دەمیرتاش پەیامی ئاشتی و برایەتیی ناردوووە بۆ خەڵکی ئیزمیر.

لە پەیامەکەی دەمیرتاشدا ئەوەش هاتوووە: ئێمە نە لە ژێر سێبەری یەک کەسدا کۆ دەبینەوە نە لە ژێر سێبەری یەک حیزبدا. ئێمە لە ژێر سێبەری مرۆڤایەتی و دیموکراسییەتدا کۆوە دەبین. ئێمە هەموومان پێکەوە هیچ بژاردەیێکی دیکەمان نییە جگە لەوەی ژیانێکی ئازاد و برایانە و ئاشتییانەمان هەبێت. یەک لەو شارانەی بە باشی لەو بابەتە تێگەشتوووە ئیزمیرە. بە هەموو هەست و خۆشەویستیمەوە سڵاو بۆ ئیزمیر دەنێرم.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه