23:19 PM   IRAQ
SUNDAY, 21 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان چووە مێژووەوە/ ڕیفراندۆم ناکۆکیی نێوماڵی کوردی زیاتر کرد
وته‌بێژی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان:
هاوپه‌یمانێتیی کورده‌کان بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق گوماناوییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانێتیی نێوان قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق گوماناوییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی "الفرات نیوز"ی وتوووه‌: ئێستاکه‌ قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان هه‌وڵه‌کانیان بۆ جۆرێک ئیتیفاق و هاوپه‌یمانیی نێوانیان چڕ کردۆته‌وه‌. ئه‌و حیزبانه‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق له‌وان ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کان ئازاد و ده‌ستکراوه‌ن.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات: قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق له‌ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ناونووسییان کردوووه‌ و هێشتاکه‌ چاره‌نووسی ئیئتیلافه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ نێوان قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان ناڕوون و گوماناوییه‌.

وته‌بێژی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌: له‌ ڕابردوودا هاوپه‌یمانێتیی ستراتێژیکیی نێوان دوو حیزبی پارتی و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئیداره‌ کردنی هه‌رێمی کوردستان به‌ شێوه‌ی شه‌راکه‌تی به‌دواوه‌ بوو‌.

ناوبراو وتیشی: ئێستاکه‌ هه‌ندێک له‌ قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی هه‌ڵبژاردن دۆخی ئابوور و بژێوی ژیانی هه‌رێمی کوردستانیان گرتۆته‌ده‌ست.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ قه‌یرانه‌کانی دوای گشتپرسی و خۆپیشاندانی هه‌رێمی کوردستان که‌ لێکه‌وته‌یێکی نێگه‌تیڤی بوووه،‌ به‌ هۆکاره‌کانی گومان له‌ هاوپه‌یمانێتیی هه‌ڵبژاردن وه‌سف ده‌کات‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه