00:20 PM   IRAQ
SUNDAY, 21 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان چووە مێژووەوە/ ڕیفراندۆم ناکۆکیی نێوماڵی کوردی زیاتر کرد
عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له ‌ده‌رهێنان‌ و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له ‌ده‌رهێنان‌ و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یێكی پێكهێناوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌ له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یێكی پێكهێناوه‌ ئه‌وه‌ش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ به ‌بڕی به‌رهه‌مهێنان ‌و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ‌و داهاته‌كه‌ی.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی جانیڤێری‌ ئارێز عه‌بدوڵڵا له‌ میانی لێدوانێكی ڕاشی‌گه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یێكی تایبه‌تی پسپۆر له ‌لیژنه‌كانی وزه ‌و دارایی ‌و نه‌زاهه‌ ئه‌نجام ده‌درێت ‌و به‌م نزیكانه‌ش ده‌ست به ‌كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.

به‌ قسه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، لێكۆڵینه‌وه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ده‌رهێنان ‌و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ ساڵی 2014وه‌ ده‌كرێت ‌و دواتر به‌ ڕاپۆرتێک ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات.

شایانی باسه‌؛ هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی 2014وه‌ ده‌ستی به‌ به‌رهه‌مهێنان ‌و هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌ شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ كردوووه‌ كه‌ عێراق به‌و پرۆسه‌یه‌ ڕازی نییه ‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كێشه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه