11:47 PM   IRAQ
MONDAY, 21 MAY 2018
 به په‌له |◀   سەعید کاکەیی: هێشتا ئومێدێک هەیە بۆ هەژمارکردنەوەى دەنگەکان بەدەست
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان:
ئۆپەراسیۆنی عەفرین دژ بە کورد نییە؛ کێشەمان لەگەڵ برا کوردەکانمان نییە

بەشی تورکیا- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک‌کۆماری تورکیا دەری‌بڕی: ئۆپەراسیۆنی عەفرین دژ بە کورد نییە؛ کێشەمان لەگەڵ برا کوردەکانمان نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری وڵاتی تورکیا لە لێدوانێکدا ئاماژەی کردە ئۆپەراسیۆنی ئەو وڵاتە لە عەفرین و وتی: هەندێک لە نووسەران بە چەشنێک باس لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین دەکەن کە گوایە "دژ بە کوردەکان" ئەنجام بووە. ئێمە لەگەڵ برا کوردەکانمان کێشەمان نییە، بابەتەکە کۆریدۆر و ڕێڕەوی کوردیش نییە. بابەتەکە بۆ لەناو بردنی ڕێڕەوی تیرۆر دەگەڕێتەوە. کاتێک فشاری گرووپە تیرۆریستییەکان نەما ئەوکات برایانی کورد و عارەب و تورکمان زۆرتر لە هەموو سپاسمان دەکەن.

لە درێژەی وتەکانیدا ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە بەهیچ شێوەیێک باسی کشانەوە لە عەفرین لە ئارادا نییە و دەری‌بڕی: ئەوەی کە ڕێڕەوی کوردی چییە و ڕێڕەوی تیرۆر چییە من لێرەدا ناموێ شیی بکەمەوە. دەبێ هەموو خۆیان ئەم بابەتە بزانن. لە باکووری سووریاوە ساڵەهایە دزە دەکرێتە ناو وڵاتی ئێمە. لەم خەباتەدا شەهیدیشمان دەبێت، گیانبازیشمان دەبێت، بەڵام هیچیان بێوەڵام نابن. سزای ئەم بابەتە زۆر زۆر قورس دەبێت. کشانەوە لە ئەفرین لە ئارادا نییە و ئەمەمان بە دۆستە ڕووسەکانیشمان وتووە.

 

سەرچاوە: ڕۆژنامەی بیرگۆن

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه