19:37 PM   IRAQ
MONDAY, 20 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   مه‌حموود عوسمان: له‌ عێراقدا هیچ لایه‌نێک ناتوانێت پارتی و یه‌كێتی په‌راوێز بخات
هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین له‌ په‌راوێزی دانیشتنه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان باس کرا

به‌شی جیهان- به‌ وته‌ی نوێنه‌ری فه‌ڕه‌نسا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پرسی هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان باس کرا و هه‌موو ئه‌ندامان له‌ سه‌ر دان به‌خۆدا گرتن جه‌ختیان کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ڕه‌نسوا دۆلاته‌ر نوێنه‌ری فه‌ڕه‌نسا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پاش کۆتاییی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕای‌گه‌یاند: له‌ نێو کۆبوونه‌وه‌که‌دا پرسی هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین باس کرا و هه‌ڵوێستی هاوبه‌شی ئه‌ندامان ئه‌وه‌ بوو لایه‌نه‌کان دان به‌خۆدا بگرن. فه‌ڕه‌نسا له‌ گرینگایه‌تیی ئاسایشی تورکیا و پاراستنی سه‌روه‌ریی ئه‌و وڵاته‌ ده‌گات.

سه‌رچاوه‌یێکی دیپلۆماتیش به‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نساشی وتوه‌: نیکی هایلی نوێنه‌ری ئه‌مریکا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌ نه‌بوووه‌.

به‌ وته‌ی نوێنه‌ری فه‌ڕه‌نسا له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ته‌رکیز کراوه‌ته‌ سه‌ر بابه‌تی ئیدله‌ب و ‌غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات له‌ وڵاتی سووریا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه