12:09 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 21 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   موقته‌دا سه‌در: فریای مووسڵ بكه‌ون
ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ کورده‌کانی سووریا به‌شداریی دانیشتنی سۆچی نه‌که‌ن

به‌شی جیهان- به‌رپرسێکی باڵای کوردی سووری ده‌ڵێت: ڕووسیا و تورکیا له‌ هێرشی سه‌ر کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین ده‌ستیان تێکه‌ڵه‌ و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌شداری کردنی دانیشتنی ئاشتیی سووریا له‌ ڕووسیا بێ‌مانایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسه‌ ڕووسه‌کان ده‌ڵێن: به‌رنامه‌داڕشتن بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی کۆبوونه‌وه‌ی ئاشتیی سووریا به‌ به‌شداریی زیاتر له‌ 1500 نوێنه‌ری لایه‌نه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی سووریا له‌ شاری سۆچیی ڕووسیا کۆتاییی پێ هاتوووه‌ و بڕیاره‌ دانیشتنه‌ فراوانه‌که‌ ڕۆژانی 29 و 30ی جانیڤێری 2018 به‌ڕێوه‌ بچێت.

ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به‌ بانگهێشت‌کرانی کوردی سووریا یان لایه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ کوردنشینه‌ سوورییه‌کان که‌ هێڵی سووری تورکیایه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌رپرسێکی باڵای کوردی سووریا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ده‌رخستوووه‌ که‌ کوردی سووریا مل به‌ به‌شداری کردنی ئه‌و دانیشتنه‌ نادات.

ئاڵدار خه‌لیل هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری جڤاکی دیموکراتیی سووریا که‌ وه‌کوو چه‌تری سیاسیی حیزبه‌ چه‌په‌ کورده‌کانی سووریا ناسراوه‌ به‌ ڕۆیته‌رزی وتوووه‌: به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عه‌فرین ئه‌گه‌ری به‌شداری نه‌کردنی کورد له‌ دانیشتنی سۆچی زیاتره‌ له‌ به‌شداری کردنیان.

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی کورد ده‌رباره‌ی هۆکاری مل‌نه‌دانی کورده‌کان بۆ به‌شداری کردن له‌ دانیشتنه‌که‌ی سۆچی ده‌ڵێت: ڕووسیا و تورکیا له‌ هێرشی سه‌ر عه‌فرین ده‌ستیان تێکه‌ڵه‌ و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌شداری کردنی دانیشتنی ئاشتیی سووریا له‌ ڕووسیا بێ‌مانایه‌.

ئاڵدار خه‌لیل ده‌شڵێت: کاتێک به‌ستێنی دانیشتنه‌که‌ی سۆچی ئاماده‌ ده‌کرا به‌رپرسه‌ کورده‌ سوورییه‌کانیش بانگهێشتی ئه‌و دانیشتنه‌ کرابوون به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بانگهێشتنامه‌یه‌ به‌ فه‌رمی نه‌نێردراوه‌ و ورده‌کاریی دانیشتنه‌که‌ش بۆ ئێمه‌ ئاشکرا نه‌کراوه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه