13:35 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 19 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   هادی عامری بە فەرمی ڕایگەیاند کاندید نابێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران:
حیزبی دیموکراتی کوردستان پەیمانەکەی خۆی لەگەڵ ئێراندا شکاند

بەشی ئێران- سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: دەبێت بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق، هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەستی ئێران بکەن یان دەبێت لە سنووری وڵاتەکەیان دەریان بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرلەشکر محەممەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە ئاماژەی دا بە هەڵمەتی مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆسەر شوێنی جێگیربوون و کۆڕی سەرانی یەک لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەی کوردستانی عێراق و وتی: لەساڵی١٩٩٦ بەرپرسانی کوردستانی عێراق و هەروەها بەرپرسانی حیزبی دیموکراتی کوردستان(حدک) بە نووسراوە بەڵێنیان دا، لە ئێران هیچ چەشنە هەڵمەتێک ئەنجام نەدەن بەڵام بە دنەدانی ئەمریکییەکان، پەیمانیان شکاند و کردەی تیرۆریستییان ئەنجام دا.

محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بارەی ئاڕاستەکردنی مووشەک بۆ سەر بارەگاکانی حدکا و حدک لە کۆیە ڕاشیگەیاند: بە گوێرەی ڕێککەوتننامەکە نابێت بە هیچ جۆرێک هیچ هێزێک لە سنووری ئێران و هەرێمی کوردستان چالاکیی چەکداریی ئەنجام بدات بەڵام لە ئێستادا چەند هێزێک لە سنوورەکە چالاکیی چەکداریی ئەنجام دەدەن.

ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند: چەندین جار لە ڕێگەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەو هێزانە ئاگادار کراونەتەوە لە هێرشی مووشەکی بەڵام گوێیان نەداوە بە هۆشداریەکانیان هەر بۆیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو هێرشانە ئەنجام دراوە.

سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران محەمەد باقری ئەوەشی خستەڕوو کە نابێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگە بدات ئەو چالاکییە سەربازییانە لە سنووری هەرێمەکەی ئەنجام بدرێت چوونکە دەبێتە هۆی نا ئارامی هەرێمەکەیان.

ناوبراو وتیشی لە ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانی چالاکی چەکداری لە ناوچەکە ئەگەری ئەوە هەیە دووبارە مووشەک ئاڕاستەی ناوچەکان بکەین.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه