04:36 PM   IRAQ
TUESDAY, 13 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   ئه‌ردۆغان یاری سیاسی به‌ دۆسیه‌ی خاشوقچی-یه‌وه‌ ده‌كات
تورکیا چەک و تەقەمەنیی زیاتر بۆ گرووپە یاخیبووەکانی سووریا دەنێرێت

بەشی سووریا- بەر لە ھێرشێکی چاوەڕوان کراوی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا و ھاوپەیمانەکانی بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب، تورکیا دابین کردنی چەک و تەقەمەنیی بۆ گرووپە چەکدارییە یاخیبووەکان زیاتر کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چەند بەرپرسێکی باڵای چەکدارە یاخیبووەکان بە ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە تورکیا ھاوکاری سەربازی زیاتری ناردووە بۆ ناوچەکانی دەوروبەری ئیدلیب  و ناوچەکانی باکووری خۆرئاوای سووریا کە ھاوسنوورە لەگەڵ تورکیا.

تورکیا کە ئێستا سێ ملیۆن و نیو ئاوارەی سووریی لەخۆ گرتووە، ھۆشداری دەدات لە دژی  ھێرشێکی لەوجۆرە، و دەترسێت ئاوارەی زیاتری سووری بچنە ناو خاکی وڵاتەکەیەوە. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ھۆشداری دابوو لە ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی و مەترسی ئەمنی بۆ سەر وڵاتەکەی ئەگەر ھێرشە ئەنجام بدرێت.

بەرپرسانی تورکیا ھێشتا ھیچ لێدوانێکیان لەبارەی دابین کردنی چەک و تەقەمەنی بۆ گرووپە چەکدارییە یاخیبووەکان نەداوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه