09:11 PM   IRAQ
MONDAY, 19 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یشته‌ سعوودیه‌
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌ جیا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام دا

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ جیا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام دا.

کوردپرێس- به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ دیپلۆماسییه‌كان وه‌رگیراون ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 12ی ئه‌یلوول مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ به ‌جیا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له مایک پۆمپیۆ‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و هایکۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام داوه‌.

هه‌روه‌ها ناوبراو په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ جان ئیڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌نجام دا.

زانیاری له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه