05:26 PM   IRAQ
TUESDAY, 13 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   ئه‌ردۆغان یاری سیاسی به‌ دۆسیه‌ی خاشوقچی-یه‌وه‌ ده‌كات
کۆمکاری عەرەبی داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی پاش کۆبوونەوەیان لە سەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە، داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لەنێو خاکی عێراقیان کرد.

کوردپرێس:

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە خولی 150ی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە بە سەرۆکایەتیی سوودان کۆ بوونەوە و داوایان لە تورکیا کرد، هێزەکانی لە نێو خاکی عێراق بکشێنێتەوە، ئەوەش بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 7987، کە لە 24ی دیسەمبەری ساڵی 2015دا لەلایەن کۆمکاری عەرەبییەوە دەرچووە.

ئەنجومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی داوای لە وڵاتانی ئەندام کردووە "داوا لە حکوومەتی تورکیا بکەن دەستوەرنەداتە لە کاروباری نێوخۆی عێراق، هەروەها دەست هەڵبگرێت لە ئیستیفزازکردن، کە کاریگەریی لەسەر متمانە و هەڕەشەکردن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەبێت".

ئەنجومەنەکە دووپاتی کردەوە، پشتیوانی لە حکوومەتی عێراق دەکات لە گرتنەبەری رێوشوێنەکان بەپێی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی، بە ئامانجی ئەوەی تورکیا هێزەکانی خۆی لە خاکی عێراق بکشێنێتەوە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه