12:54 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 19 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   هادی عامری بە فەرمی ڕایگەیاند کاندید نابێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
گۆڕان: به‌ڵگه‌مان هه‌یه‌ سه‌رۆکی نه‌وه‌ی نوێ پاره‌ی له‌ یه‌کێتی وه‌رگرتوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت به‌ڵگه‌مان لایه‌ سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ پاره‌ی له‌ مه‌کته‌بی داراییی یه‌کێتی وه‌رگرتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاروان هاشم به‌ربژێری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی کوردستان گوتی: "ئێمه‌ پێمانوایه‌ نه‌وه‌ی نوێ دروستکراوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌ بۆ تێکشکانی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن له‌ کوردستاندا و پێمانوایه‌ خیتابی سیاسیی نه‌وه‌ی نوێ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی و یه‌کێتیدایه‌ و بۆ تێکشکانی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنه‌".

کاروان هاشم گوتیشی: "به‌ به‌ڵگه‌ و دۆکیۆمێنت لامانه‌ که‌ که‌سی یه‌که‌می نه‌وه‌ی نوێ پاره‌ی له‌ مه‌کته‌بی داراییی یه‌کێتی وه‌رگرتوووه‌ و 50 ملیۆن دۆلار قه‌رزاری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌".

هه‌ر له‌وباره‌وه‌ کازم فارووق گوته‌بێژی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاماده ‌نه‌بوو لێدوان له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه‌ بدات.

ناوبراو له‌باره‌ی پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ به‌ گوته‌ی عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، گۆڕانیش پاره‌ی له‌ یه‌کێتی وه‌رگرتوووه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی له‌ وه‌ڵامدا ڕه‌تی کرده‌وه‌ که‌ بزووتنه‌وه‌که‌ی هیچ پاره‌یێکی له‌ یه‌کێتی وه‌رگرتبێت و گوتی: من نازانم کێ ئه‌و قسه‌یه‌ی کردوووه‌ به‌ڵام گۆڕان هیچ پاره‌یێکی له‌ یه‌کێتی وه‌رنه‌گرتوووه‌.

پێشتر عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌ میانی بڵاوکردنه‌وه‌ی "چه‌ند به‌ڵگه‌یێک" له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕای‌گه‌یاندبوو به‌ڵگه‌ی ته‌واویان هه‌یه‌ شاسوار عه‌بدولواحید پاره‌ی له‌ ئیداره‌ی گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان وه‌رگرتوووه‌.

جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ساڵی 2018 دامه‌زرا و به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی کرد و له‌گه‌ڵ ته‌ڤگه‌ری ئازادی چوار کورسی به‌ده‌ستهێنا.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه