13:25 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 19 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   هادی عامری بە فەرمی ڕایگەیاند کاندید نابێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
پارتى و يه‌كێتى پێکهێنانی حکوومه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێکی عێراقی ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌حمه‌د کانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی ديموكراتى كوردستان ده‌ڵێت: پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی عێراقی بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی و پێکهێنانی حکوومه‌ت ڕێکنه‌که‌وتوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ر له‌وباره‌يه‌وه‌ ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نيشتيمانیى كوردستان ڕای‌گه‌یاند: ئه‌وان به‌ ھه‌موو جۆره‌ حکوومه‌تێک رازی نابن و به‌ڵێنی چوونه‌ ناو ھه‌موو حکوومه‌تێکیش له‌لایه‌ن پارتی و یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان نه‌دراوه‌. 

دوو جه‌مسه‌ری شیعه‌ شه‌ڕی ڕازی کردنی کورد ده‌که‌ن به‌ تایبه‌ت پارتی و یه‌کێتی چوونکه‌ یه‌کلابوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ھاوپه‌یمانی له‌سه‌ر کورد ماوه‌ته‌وه‌ به‌ شێوه‌یێک بچێته‌ کامه‌ به‌ره‌ ئه‌و به‌ره‌یه‌ ده‌بێته‌ خاوه‌نی سه‌رۆک وه‌زیرانی داھاتووی عێراق به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن پێویسته‌ به‌ ئه‌رێنی وه‌ڵامی زۆرینه‌ی خاڵه‌کانی کارنامه‌که‌مان بدرێته‌وه‌.

ئێستا کارنامه‌ نزیک چوار ته‌وه‌ریه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی له‌ ده‌ست ھه‌موو لایه‌نه‌ براوه‌کانی عێراقه‌، به‌ شیعه‌ و سوننه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشیان یه‌کلا بکه‌نه‌وه‌ چاوه‌ڕێن لایه‌نێک به‌ ته‌واوی مه‌جه‌کانی نێو کارنامه‌که‌ ڕازی ببێت و پارتی و یه‌کێتیش ده‌ڵێن ئه‌و لێدوانانه‌ی ئێستای سه‌رکرده‌ شیعه‌کان له‌ لایێک بۆ فشار دروست کردنه‌ و له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ ساردکردنه‌وه‌ی ھاووڵاتییانه‌ له‌ به‌شداری کردنیان له‌ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان.  

سه‌رچاوه‌: K24

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه