09:09 PM   IRAQ
MONDAY, 19 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یشته‌ سعوودیه‌
په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانێتیی بنیاتنانه‌وه:‌ عه‌بادی ئاوت ده‌کرێت و میكانیزمی نوێ داده‌نرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی لیستی سائیروون و هادی عامری سه‌رۆكی لیستی فه‌تح ئاشكرا ده‌كرێت و په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانێتی بنیاتنانه‌وه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت میكانزمێكی نوێ بۆ دیاری كردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 12ی 9ی 2018 هادی عامری سه‌رۆكی لیستی فه‌تح سه‌ردانی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی لیستی سائیروونی له‌ نه‌جه‌ف كرد و له‌وباره‌یه‌وه‌ حامد مووسه‌وی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانێتیی بنیاتنانه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: هه‌ر دوو سه‌ركرده‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر دوایین بۆچوونی عه‌لی سیستانی گه‌وره‌مه‌رجه‌عی شیعه‌كان كردۆته‌وه‌ له‌باره‌ی سه‌رۆكی وه‌زیرانی داهاتووی عیراق.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ سۆمه‌رییه‌ نیووزی ڕاگه‌یاندوووه‌: سه‌در و عامری گفتوگۆیان له‌باره‌ی دانان و ئاماده‌كردنی میكانزمێكی نوێ بۆ دیاری كردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق كردۆته‌وه ‌و جه‌خیتان كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ سه‌رۆكی هه‌موو عێراقییه‌كان بێت نه‌ک سه‌رۆكی حزبێک یان پێكهاته‌یێكی دیاریكراو.

ناوبراو گوتیشی: "له ‌داهاتوویێكی زۆر نزیكدا هه‌ر دوو لیستی سائیروون و فه‌تح ڕێککه‌وتنی كۆتاییی نێوانیان ڕاده‌گه‌یێننن به‌ مه‌به‌ستی ڕاگه‌یاندنی كوتله‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی و پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو".

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه