09:17 PM   IRAQ
MONDAY, 19 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یشته‌ سعوودیه‌
ڕائید فه‌همی: لایه‌نه‌ کوردییه‌کان له‌ هه‌موو حاڵه‌تێکدا به‌شداری له‌ حکوومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌که‌ن

به‌شی عێرق و هه‌رێمی کوردستان- دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی پێکهێنرا ئه‌ندامی لیستی سائیروون که‌ موقته‌دا سه‌در ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات باس له‌ پێکهينانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌کات و ده‌ڵێت: ئێستا کوتله‌که‌ ئاماده‌یه‌ بۆ ڕاسپاردن به ‌مه‌به‌ستی پێکهينانی حکوومه‌تی داهاتووی عێراق و لایه‌نه‌ کوردییه‌کانیش به‌تایبه‌ت دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی (پارتی و یه‌كێتی) به‌شدارییان له‌ هاوپه‌یمانێتی نه‌کردوووه‌ به‌ڵام به ‌دڵنیایییه‌وه‌ به‌شداری له‌ حکوومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕائید فه‌همی که‌ ئیستا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتیی چاکسازی و بنیادنانه‌وه‌ی عێراقه‌ له‌سه‌ر لیستی سائیروون که‌ موقته‌دا سه‌در ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات له‌باره‌ی پێکهينانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی عێراقییه‌وه‌ به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاندوووه‌: "پێکهێنانی ئه‌م کوتله‌یه‌ پاش چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ بوو که‌ ماوه‌که‌ی که‌م نه‌بوو، سه‌ره‌تا بناغه‌ی پێکهێنانی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کۆنگره‌ی بابل که‌ سه‌ره‌تا به‌ ناوی هاوپه‌یمانیی چوار قۆڵی بوو که ‌پێکهاتبوو له‌ سائیروون و حیکمه‌ و وه‌ته‌نییه‌ و نه‌سر و ئێستاش پێکهاتوووه‌ له ‌نوێنه‌ری که‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان و به‌ره‌ی تورکمانی و کوتله‌که‌ ڕێکه‌وت له‌سه‌ر پڕۆژه‌یێکی چاکسازی نیشتمانی و به ‌بڕوای من ئێستا ئه‌م کوتله‌یه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ ڕاسپاردنی پێکهێنانی حكوومه‌تی نوێی داهاتووی عێراق."

ڕائید فه‌همی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی له ‌دوای ڕاگه‌یاندنی کوتله‌که‌ به‌شێک به‌ کوتله‌ی به‌ره‌ی ئه‌مریکایان ناو ده‌برد گوتیشی: "ئه‌مه‌ پڕۆژه‌یێکی عێراقی بوو به‌ڵام ڕۆڵی ئه‌مریکا و وڵاتانی هاوپه‌یمانان هه‌بوو ئه‌وه‌ش به‌ مانای ئه‌وه‌ نا ڕۆلیان له ‌بڕیاردان هه‌بووبێت به‌ڵکوو ڕۆڵیان له‌ لێکنزیکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان هه‌بوو و‌ پڕۆژه‌که‌ به‌ ئیجابی ده‌بینن ئه‌مریکاش ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌ شایسته‌ی پشتیوانی ده‌زانێت به‌ڵام هه‌وڵه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ هی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌کان خۆیانه‌."

فه‌همی جه‌ختی کرده‌وه: ‌"ئه‌م کوتله‌یه‌ پێکهات دوور له‌ هه‌موو کاریگه‌ریییێکی ده‌ره‌کی و ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ش هۆکاری ئه‌وه ‌بێت که‌ ئه‌مریکییه‌کان و ئه‌ورووپییه‌کان به‌ ئیجابی له‌م پڕۆژه‌یه‌ ده‌ڕوانن چوونکه‌ پڕۆژه‌که‌ جه‌خت له‌سه‌ر بڕیاردانی عێراقییه‌کان به‌ سه‌ربه‌خۆی ده‌کاته‌وه‌ دوور له‌ هه‌ر جه‌مسه‌رێکی هه‌رێمی یاخود ‌هه‌ر کاریگه‌ریی نێوده‌وڵه‌تی."

ناوبراو ده‌رباره‌ی هۆکاری به‌شداری نه‌کردنی دوو لایه‌نه‌ سه‌ره‌کییه‌ کوردییه‌که‌ (پارتی و یه‌كێتی) له‌ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: "کورده‌کان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان باشه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌شدارییان له‌ هیچ کوتله‌یێکدا نه‌کرد به‌ڵام به‌ دڵنیایییه‌وه‌ له ‌هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا به‌شداری ده‌که‌ن له‌ پێکهينانی حکوومه‌تی داهاتووی عێراق که‌ له‌ دواتردا پێکده‌هێنريت و خۆشیان جه‌ختیان له‌وه‌ کردۆته‌وه‌."

فه‌همی باسی له‌وه‌ش کرد: "له ‌پێش پێکهێنانی کوتله‌که‌ بانگهێشتی دوو لایه‌نه‌ سه‌ره‌کییه‌ کورده‌که‌ (پارتی و یه‌کێتی) کراوه‌ هه‌تا خۆشیان په‌یوه‌ندییان هه‌بوووه‌ و داواکارییه‌کانیان به‌خاڵ پێشکه‌ش کردووین (له ‌چوارچێوه‌ی وه‌ره‌قه‌یێکی داواکاریدا) به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شداری نه‌کردنیان له‌هه‌ر کوتله‌یێک له‌و کوتله‌ گه‌ورانه‌ هه‌ڵوێستیان ده‌نرخێنین چوونکه‌ نایانه‌وێت له‌م کاته‌دا ببنه‌ "ته‌ره‌فی" لایێک به‌ڵام خۆیان جه‌ختیان له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ ئاماده‌ن به‌شداری بکه‌ن له‌ حکوومه‌تی داهاتووی عێراق و هه‌ڵوێستیان و پێگه‌یان ئۆپۆزیسیۆن نابێت له‌ حکوومه‌تی داهاتووی عێراقدا."

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه