13:35 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 19 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   هادی عامری بە فەرمی ڕایگەیاند کاندید نابێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
هه‌سه‌ده‌: 41 چه‌كداری داعش كوژران

به‌شی سووریا- ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ شه‌ڕڤانان له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ده‌ست پێكردنی كۆتا قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنی له‌ناوبردنی داعشدا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات 10 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ پێشڕه‌وییان كردوووه‌ و 41 چه‌كداری داعشیش كوژراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندوووه‌ له‌ میحوه‌ری گوندی باغوزی سه‌ره‌وه‌ شه‌ڕڤانان 4 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ پێشڕه‌وییان كردوووه‌ و چه‌كدارانی داعشیان ڕاماڵیوه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه‌: له‌ میحوه‌ری كه‌سره‌ شه‌ڕڤانان 6 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌ویان كردوووه‌ و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانیش 7 هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی داعش ئه‌نجام داوه‌.

به‌پێی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده‌ له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا 41 چه‌كداری داعش كوژروان و 6 شه‌ڕڤانیش شه‌هید و 4 شه‌ڕڤانی دیكه‌ش بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه