12:32 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 19 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   هادی عامری بە فەرمی ڕایگەیاند کاندید نابێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ ده‌سته‌ی یوئێن، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای خواست ڕێكخراوه‌كه‌یان له‌ ناوه‌نده‌ كاریگه‌ره‌كان كار له‌سه‌ر پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی، میدیایی و كولتووری له‌ بواره‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی یه‌كسانی هه‌ر دوو ڕه‌گه‌ز و مافی ئافره‌تان و پێكه‌وه‌ژیان بكه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ی ئه‌یلوولی 2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ محه‌ممه‌د ئه‌لناسری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان بۆ یه‌كسانیی نێوان هه‌ر دوو ڕه‌گه‌ز و به‌تواناخستنى ئافره‌تان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یێكدا شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له‌ حكوومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ پێشوازی كردن له‌ ژماره‌یێكی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان له‌ بواره‌كانی یه‌كسانیی هه‌ر دوو ڕه‌گه‌ز، مافی ئافره‌ت، تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌ سه‌خته‌كان، پێكه‌وه‌ژیانی ئایین و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان به‌رز نرخاند و به‌رده‌وامیی كار و چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌یان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق دووپات كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم و ڕێكخراوه‌كه‌یانی به‌رز نرخاند و هیوایشی خواست ڕێكخراوه‌كه‌یان له‌ ناوه‌نده‌ كاریگه‌ره‌كان كار له‌سه‌ر پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی، میدیایی و كولتووری له‌ بواره‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی یه‌كسانیی هه‌ر دوو ڕه‌گه‌ز و مافی ئافره‌تان و پێكه‌وه‌ژیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها باسی له‌‌ كولتووری ‌پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌ و ئایینه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان‌ و پاڵپشتیی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان له‌م پێكه‌وه‌ژیانه‌ كرد.

تاوتوێ كردنی دۆخی سیاسی و ئابووریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ هه‌رێمی كوردستان لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو كه‌ تیایدا خاتوو په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ بوو.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه