12:54 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 19 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   هادی عامری بە فەرمی ڕایگەیاند کاندید نابێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
نەتەوەیەکگرتووەکان:
تورکیا لە عەفرین یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە

بەشی سووریا- بەگوێرەی راپۆرتی کۆمیسیۆنێکی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، سوپای تورکیا لە عەفرین یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە و ئەو گرووپە چەکدارانەش کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن "ئارەز‌وومەندانە خەڵکیان گرتوون".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەشێكی ئەو راپۆرتەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا، کە سەبارەت بە سووریا و پێشێلکارییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەکراوە، باس لە رەوشی عەفرین لە کوردستانی سووریاش کراوە.

راپۆرتەکە لە ئەنجامی گفتوگۆ کردنی راستەوخۆ لەگەڵ 400 کەس ئامادە کراوە، لێکۆڵینەوە لە رەوشی عەفرین کراوە کە لە 20ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن سوپای تورکیاوە هێرشی کرایە سەر. 

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، گەورەترین نەخۆشخانە و بازاڕ و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی عەفرین لەلایەن هێزەکانی تورکیا کراونەتە ئامانج.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، دوای ئەوەی لە 20ی کانوونی دووەمی 2018 هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەستی پێکردووە، پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکان کراوە و تورکیا پێش هێرشەکان شکستی هێناوە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.

لە راپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە، چەکدارەکانی سوپای سووریای ئازاد بەشێوەیێکی ئارەزوومەندانە خەڵکی سڤیلی ناوچەکەیان دەستگیرکردوون.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه