05:19 PM   IRAQ
TUESDAY, 13 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   ئه‌ردۆغان یاری سیاسی به‌ دۆسیه‌ی خاشوقچی-یه‌وه‌ ده‌كات
چوار لایەنەكە لە دەرەوەی پارتی ‌و یەكێتی شاندێک دەنێرنە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەلیم شوشكەیی پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: چوار لایەنەكەی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان لەدەرەوەی پارتی‌ و یەكێتی شاندێک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان پێک دەهێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلیم شوشكەیی، لە میانی لێدوانێكی راشیگەیاند كۆمەڵ ‌و گۆڕان ‌و هاوپەیمانی‌ و یەكگرتوو بەم نزیكانە ئەو شاندە دروست دەكەن ‌و بە سەربەخۆ دەچنە بەغدا و گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان دەكەن.

ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵی ئیسلامی ئەوەشی وتووە کە ئەوان لەسەر حسابی لایێک پشتگیری لایێكی تر ناكەن ‌و بەپێچەوانەشەوە، بەڵكوو چاورێی لایەنەكان لەسەر كاندیدێكی سەرۆک وەزیران رێككەوتن بكەن بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو.

سەرچاوە: شارپرێس

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه