11:20 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 19 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   هادی عامری بە فەرمی ڕایگەیاند کاندید نابێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
پێشوازی لە نزیک بوونەوەی هەڵویستەکانی فەتح و سائێروون بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنە گەورەکەی پەرلەمانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وێڕای پێشوازی کردن لە نزیک بوونەوەی هەڵویستەکانی فەتح و سائێروون بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنە گەورەکەی پەرلەمانی عێراق وتی: ئەو نزیک بوونەوەیە لە قازانجی پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیر کردنی دۆخی عێراق دایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عەبدوڵڵا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا زیادی کرد: نزیک بوونەوەی هاوپەیمانێتییەکانی سائێروون و فەتح لە لایەن حیزبە کوردستانییەکانەوە پێشوازیی لێدەکرێت؛ چوونکە ئەو نزیک بوونەوەیە دەبێتە هۆکارێک بۆ چارەسەر کردنی زۆرینەی قەیرانەکانی عێراق.

ئارێز عەبدوڵڵا جەختیشی کرد کە ئیئتیلافی نێوان حیزبە شیعەکانی عێراق دەبێتە هۆی جێگیر بوونی سەقامگیریی لە عێراق و کۆتایی هێنان بە قەیرانە سیاسییەکان و پێکهێنانی فراکسیۆنە گەورەکەی پەرلەمانی عێراق.

ناوبراو زیادی کرد: گفتوگۆکانی حیزبە کوردستانییەکان لەگەڵ حیزبە سیاسییەکان لە بەغدا درێژەی هەیە بەڵام تاکوو ئێستا بە بۆنەی بوونی ئیئتیلافە جیاوازەکانەوە سەرکەوتنی نەبووە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه