13:39 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 19 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   هادی عامری بە فەرمی ڕایگەیاند کاندید نابێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ڕێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان لە ناو گەنجاندا زیادی کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەى ئاماری هەرێمی سەر بە وەزارەتی پلاندانانی هەرێم ڕایگەیاند قەبارەى خێزان لە هەرێم بچووک بووەتەوە و ٨٧% دانیشتوانى هەرێمیش داهاتى  مانگانەیان  کەمترە لە یەک ملیۆن دینار و ٢٠% گەنجانیش بێکارن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەکە ڕوپێوییێکى لەسەر دانیشتوانى هەرێم بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، زیاتر لە ٢٠%  گەنجان  لە تەمەنى ١٨ـ ٣٤ کاریان نیە و ئاماژەیان داوە کە هیچ ئومێدێکیان بە دۆزینەوەى کار نیە.

لە ڕوپێوییەکەدا  هاتووە، زیاتر لە ٤٠% دانیشتوانی تەمەنى ١٥ بۆ ٦٥ ساڵی هەرێم بەشی چالاکی هێزی کار پێکدێنن و نزیکەى نیوەى دانیشتوانی کارکەریش لە کەرتی حکوومیدا کار دەکەن.

ئەوەشی تێدا هاتووە، داتاکە بە گشتى دەری دەخات کە قەبارەی خێزان لە هەرێمی کوردستان بریتییە لە ٥.١ ئەندام و ٣٥% دانیشتوانیش لە خوار تەمەنى ١٥ ساڵیدایە ، ٦١% لە گروپی تەمەنى ١٥ ـ٦٤ ساڵیدایە  و کە لە ڕووی هێزی کارەوە چالاکن و ٤%یش لە تەمەنى سەرو ٦٥ ساڵییەوەن.

هەر بە پێی ئامارەکان،  ڕێژەی دانيشتواني ھەرێم  پێکدێت لە  پێنج مليۆن  ٧٥٠ ھەزار و  ٤٣ كەس.

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه