01:35 PM   IRAQ
MONDAY, 19 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یشته‌ سعوودیه‌
نوجێفی: لە بەرامبەر محەمەد حەلبوسیدا کاندیدی ترمان بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی نوێ دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری پێشووی نەینەوا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کرد لە بەرامبەر کاندیدکردنی محەمەد حەلبوسیدا کاندیدێکی تریان بۆ سەرۆکایەتیی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق دەبێت.

کوردپرێس:

 ئەسیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی نەینەوا ڕایگەیاند" لە بەرامبەر کاندیدکردنی محەمەد حەلبوسیدا لە لایەن جەمال کەربولی و خەمیس خەنجەر و ئەبومازنەوە  بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی نوێ، کاندیدێکی تریش لە لایەن"وەتەنیە و قەرار"ەوە دەبێت کە لەگەڵ  ئاستەنگەکانی قۆناغی داھاتوودا دەگونجێت.

نوجێفی ئاماژەی بەوەش کردووە" ئەوە لە کاتێکدایە  ھەندێک کەس ھەوڵ دەدەن دەنگەکان پەرتەوازە بکەن".

ئەوەشی خستوەتە روو، بۆ روبەروبوونەوەی گەندەڵی و گەرانەوەی شکۆ بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەت  لەسەر وەتەنی پێویستە باشترین کەس ھەڵبژێرێت بۆ سەرۆکایەتی کردنی پەرلەمانی نوێ.

پێشتر، وتەبێژی فەرمیی  میحوەری وەتەنی ڕایگەیاند، ھاوپەیامانێتییەکەیان  کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان یەکلا کردۆتەوە کە محەمەد حەلبوسییە.

لەیس ئەلدلێمی ئاماژەی بەوەش کرد،حەلبوسی تاکە کاندیدی ھاوپەیمانێتییەکەیانە و ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتار پشتگیرییان دەکەن.

ئەلدلێمی ئەوەشی خستبووەروو،کاتژمێر ٤ی ئەم ئێوارە لە ئوتێل رەشید بە ئامادەبوونی ھەموو پەرلەمانتاران بە فەرمی محەمەد حەلبوسی وەک تاکە کاندیدی میحوەری وەتەنی ڕادەگەیەنن.

پێشتر ٩ کەس لە ناو پێکھاتەی ھێزە سوننەکاندا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی خولی چوارەمی پەرلەمان کاندید کردبوو.

ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا پۆستی ھەردوو جێگرەکەی سەرۆکی پەرلەمان لە لایەن کورد و شیعەوە دیاری نەکراون.

بەپێی عورفی سیاسی باو لە عێراق پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار پشکی کوردە و سەرۆک وەزیران بۆ پێکھاتەی شیعەیە و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بۆ سووننەکانە.

 

*لەتەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی وەرگیراوە

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه