13:18 PM   IRAQ
SATURDAY, 15 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ده‌میرتاش: ئه‌گه‌ر سه‌ری خۆم بۆ ئه‌ردۆغان شۆڕ كردبا، ئێستا له‌ بری زیندان له‌ كۆشک ده‌بووم
هاوپەیمانی وەک پرۆژەیێکی سیاسی و مەدەنی بەردەوام دەبێت/ وازنامەی بەرهەم ساڵح پەسەند کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری  ڕایگەیاند هاوپەیمانی وەک پرۆژەیێکی سیاسی و مەدەنی بەردەوام دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: بەرهەم ساڵح و کۆمەڵێک لە هەڤاڵانی وازنامەى خۆیان پێشکەش بە دەستەى دامەزرێنەر  و ئەنجومەنی بەرێوەبردنی هاوپەیمانی کردووە و پاش تاوتوێ وازنامەکەیان پەسەند کراوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "دەخوازین پێگەی سیاسی و کەسایەتی بەرهەم ساڵح بخرێتە خزمەت بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدا".

ئەوەشی تێدا هاتووە کە دووپاتی دەکەینەوە  هاوپەیمانی وەک پرۆژەیێکی سیاسی و مەدەنی بۆ خزمەتى خەڵک بەردەوام دەبێت.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ڕایانگەیاندووە: سەبارەت بە بڕیاردان لە شێوازی و چۆنیەتی بەرێوەبردن و کاری ئایندەی هاوپەیمانی بەمزوانە کۆبوونەوەى فراوانی هاوپەیمانی ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه