15:23 PM   IRAQ
SUNDAY, 21 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   تورکیا ناتوانێت بچێته‌ ناو مه‌نبه‌ج
بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نەشناڵ ئەنتەرسەت:
کوردی سووریا دەستی ئەمریکای سارد کردۆتەوە

بەشی جیهان- گێڵ بارندۆلار بڕوای وایە کوردی سووریا قبووڵی کردووە کە بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە و خەریکی گفتوگۆکردنە لەگەڵ دیمەشق و هەر ئەوەش ئەمریکای بێهیوا کردووە.

کوردپرێس:

گێڵ بارندۆلار بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نەشناڵ ئەنتەرسەت دەڵێت ئەمریکا یەکێکە لە لایەنە شکستخواردووەکانی ساحەی ساسی و سەربازیی سووریا.

ناوبراو لە وتارێکی ماڵپەڕی نەشناڵ ئەنتەرسەتدا نووسیویەتی بەشار ئەسەد براوەی شەڕی ناوخۆی سووریایە و دەبێت ئەمریکا ئەو وڵاتە چۆڵ بکات.

لە سەرەتای هێرشی داعش بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریا و بەتایبەت کۆبانێ،

ئەمریکا هات بە هانای کوردەوە و ژمارەیێکی فراوان چەک و کەرەستەی سەربازیی ڕادەستی کوردی سووریا کرد و ئەو هێزانەی بە یەپەگە ناسراون لەلایەن ئەمریکاوە پڕچەک کران و هەر ئەوەش ناکۆکی و گرفتی قووڵی خستە نێوان ئەمریکا و تورکیا لەبەر ئەوەی بەڕای ئەنقەرە هیچ جیاوازی نییە لە نێوان یەپەگە و پەکەکە.

کوردی سووریا کە دەبینن بەشار ئەسەد لە شەڕی نێوخۆدا سەرکەوتنی زۆری بەدەست هێناوە هەوڵی گفتوگۆکردن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەند دەدەن و ئەو ڕێبازەیان گرتۆتە بەر ئەوەش لە کاتێکدایە کوردی سووریا هاوپەیمانی ئەمریکا بووە و ئەمریکاش دژایەتیی توندی بەشار ئەسەد و دەوڵەتی سووریا دەکات.

گێڵ بارندۆلار بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نەشناڵ ئەنتەرسەت بڕوای وایە کار لە کار ترازاوە و بەشار ئەسەد براوەی شەڕی ناوخۆی سووریایە هەر بۆیەش دەبێت ئەمریکا سووریا چۆڵ بکات.

ناوبراو لە یادداشتەکەی خۆیدا ئاماژە بەوەش دەکات کە کورد تەنها هاوپەیمانی ئەمریکا بوو لە سووریا بەڵام ئەوا ئەوانیش سەرقاڵی دانووستاندن لەگەڵ دەوڵەتی سووریان. ئەو بابەتەش بۆتە هۆی ناهۆمێدی و بێ هیوا بوونی ئەمریکا و سەقەت بوونی ئامانجەکانی واشەنتۆن. چ کورد و چ و ئیسرائیلیش کە هەردووکیان هاوپەیمانی ئەمریکان قبووڵیان کردووە کە بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

ئەو چاودێرە سیاسییە ئەوەش دەخاتە ڕوو کە کوردی سووریا ئێستاش هاوکاریی دەوڵەتی سووریا دەکات و ئەمریکا دەستی بەتاڵ ماتەوەتەوە و دیارە جگە لە ڕۆیشتن و چۆڵکردنی سووریا بژاردەیێکی دیکەی نییە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه