14:19 PM   IRAQ
SUNDAY, 21 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   تورکیا ناتوانێت بچێته‌ ناو مه‌نبه‌ج
ڕێبەری باڵای شۆڕش لە دیداری وەرزشوانانی خاوەن میدالیا: زلەیێکی سەخت لە ئەنجامدەرە ترسەنۆکەکانی ڕووداوی تاڵی ئەهواز دەدەین

بەشی ئێران- ژمارەیێک لە وەرزشوانانی خاوەن میدالیای یارییە ئاسیاییەکانی 2018ی جاکارتای وڵاتی ئیندۆنیزیا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێراندا کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەدیداری ژمارەیێک لە وەزشوانانی خاوەن میدالیا و شانازی خوڵقێنی ئێرانی لە یارییە ئاسیاییەکانی٢٠١٨ی ئیندۆنیزیا، ئاماژەی دا بە ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی شەممە لە ئەهواز و فەرمووی: بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەوە کاری ئەو ترسەنۆکانەیە کە لە هەرجێگایێک بۆ وێنە لە سووریا و عێراق گرفتار دەبن و بێ ئاکام دەمێنن، ئەمریکییەکان ڕزگاریان دەکەن و دەستیان لە نێو گیرفانی سەعوودیا و ئیماراتی عەرەبییە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها زیادی کرد: ئەو ڕووداوە تاڵە، جارێکی دیکە دەریخست کە گەلی ئێران لە ڕێگای پڕ لە شانازیی پێشکەوتن و بەرزبوونەوەدا دوژمنی زۆری هەیە و بزانن کە زلەیێکی سەخت لە ئەنجامدەرە ترسەنۆکەکانی ڕووداوی تاڵی ئەهواز دەدەین.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەروەها لە شیکردنەوەی هۆی دوژمنایەتیی کردنی لەگەڵ پێشبڕکێ کردن لەگەڵ نوێنەرانی ڕەژیمی زایۆنی، وتیان: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەسپێکی شۆڕشەوە، رژیمی زایۆنیی و رژیمی ڕەگەزپەرستی ئەفریقای باشووری بەڕەسمییەت نەناسی، هەڵبەت رژیمی ئاپارتایدی ئەفریقای باشوور ڕووخا و رژیمی داگیرکەر، درۆزن و ڕەگەزپەرستی زایۆنیش دەڕووخێ و هەرەس دێنێ.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها درێژەی دا: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشداری پێشبڕکێ وەرزشییەکان لەگەڵ نوێنەرانی رژیمی داگیرکەر نابێ و من لەسەر ئەو ڕایەم کە کارێک کە ساڵی ڕابردوو"عەلیڕەزا کەریمی" ئەنجامی دا، جۆرێک پاڵەوانەتی ڕاستەقینەیە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، شانازی خولقاندنی کچان و کوڕانی خاوەن میدالیای ئێران لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی، بە مایەی خۆشحاڵیی گەلانی ئازادیخواز و لەهەمان کاتدا توڕەیی بەرەی ئیستکبار زانی و فەرمووی: زلهێزان لە هەر سەرکەوتنێکی گەلی ئێران لە هەر بوار و گۆڕەپانێکدا تووڕە دەبن، بۆیە ئەو سەرکەوتنەی ئێوە لە ڕاستیدا سەرکەوتنی گەل و شکست هێنانی بەرەی بەربڵاوی دوژمنانی ئێرانە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه