09:51 PM   IRAQ
TUESDAY, 11 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   گوندنشینانی هەرێمی کوردستان لەژێر تۆپبارانەکانی تورکیا ڕۆژگارێکی تاڵیان هەیە
په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى له‌ به‌غدا:
نه‌خشه‌ى سیاسیى هه‌رێم گۆڕانكاریی گه‌وره‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ماجد شنگالى په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى له‌ به‌غدا ده‌ڵێت: "دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان نه‌خشه‌ى سیاسى هه‌رێم گۆڕانكاریی گه‌وره‌ به‌خۆیه‌وه ‌ده‌بینێت و چانسى حزبه‌ ئیسلامیه‌كان داده‌به‌زێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شنگالى له ‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتوویه‌تی: "دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بارودۆخى سیاسیى هه‌رێم ده‌گۆڕدرێت و به‌پێى راپرسیه‌كانیش پارتى براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت و به‌دواى ئه‌ویش یه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و دواتر نه‌وه‌ى نوێ دێن، به‌ڵام چانسى حزبه‌ ئیسلامییه‌كان داده‌به‌زێت".

ئه‌و په‌له‌مانتاره‌ى پێشووى پارتى، ڕوونیشی كردۆته‌وه‌، چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى سیاسى و پێكهێنانى حكوومه‌تێكى فراوان و دانانى ستراتیژێكى نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و چاره‌سه‌رىی قه‌یرانى ئابوورى، له‌ دیارترین خاڵه‌كانى گۆڕانكاریی سیاسیى ده‌بن له ‌داهاتوودا.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه