14:49 PM   IRAQ
SUNDAY, 21 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   تورکیا ناتوانێت بچێته‌ ناو مه‌نبه‌ج
ڕۆحانی له‌گه‌ڵ مای و ماكرۆن کۆ بوووه‌وه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌رکۆماری ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا کۆ بوووه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ی ئه‌یلوول حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ركۆماری ئێران كه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ ٧٣ه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان له‌ شاری نیویۆركه‌ له‌گه‌ڵ تێرێزا مای سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا كۆ بوووه‌وه‌‌.

له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران ڕای‌گه‌یاند: ڕۆحانی به‌ پێویستی زانیوه‌ بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌ تایبه‌ت له‌ بواری ئابووری پێویسته‌ به‌ شێوه‌یێكی چالاكانه‌ به‌رده‌وام بن له‌ هه‌ماهه‌نگی و ڕاوێژ و ڕاگۆڕینه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشک خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ڕۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بدات له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ سیسته‌می بانكی كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت له‌ بواری ئابووری، بازرگانی و وه‌به‌رهێنان.

تێرێزا مای سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌ پێویستی زانیوه‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بپارێزرێت و پشتگیریی خۆی ده‌ربڕیوه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌موو بواره‌كان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانیشه‌وه‌.