08:42 PM   IRAQ
TUESDAY, 11 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   گوندنشینانی هەرێمی کوردستان لەژێر تۆپبارانەکانی تورکیا ڕۆژگارێکی تاڵیان هەیە
فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەڕێوە دەچێت

بەشی فەرهەنگ و هونەر و ئەدەب- ئەمڕۆ خولی سێیەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەست پێدەکات و لە ماوەی حەوت رۆژدا ١٤٠ فیلمی سینەمایی نمایش دەکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەنسوور جیهانی بەڕێوەبەری راگەیاندنی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، ڕایگەیاند: " لە فێستیڤاڵەکەدا لە ماوەی حەوت رۆژدا ١٢٢ فیلم لە ٥٢ وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان کردووە نمایش دەکرێن، لەگەڵ ١٨ کورتە فیلم بۆ مندڵان کە لە فێستیڤاڵی جونێسی نێودەوڵەتی ئەڵمانی نمایش کراون.

لە چوارچێوەی بەرنامەکانی فێستیڤاڵدا، ١٦ فیلمی بڵندی سینەمایی لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵ واتە بەشی سینەمای جیهان و ٧ فیلم دیکۆمێنتاری لە بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی و ٤ فیلمی بڵندی دیکۆمێنتاری لە دەرەوەی پێشبڕکێ، نمایش دەکرێن، لە بەشی نمایشی تایبەتی فێستیڤاڵ ٤ فیلمی دیکۆمێنتاری نمایش دەکرێن، کە یەکێکیان دواهەمین بەرهەمی عەباسی کیا رۆستەمی و فیلمێک لەسەر سینەماکاری گەورەی کورد یەڵماز گیونەی نمایش دەکرێت.

لە بەشی پێشبڕکیی سینەمای دیکۆمێنتاری نەتەوەیی ١٢ فیلم و ٤٠ فیلم لە بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلمی نێودەوڵەتی و ٢٠ کورتە فیلم لە بەشی پێشبڕکیی سینەمای نەتەوەیی کوردی لەگەڵ ١٩ فیلمی ئەنیمەیشن لە بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی نمایش دەکرێن.

لە بەشێکی تایبەتی فێستیڤاڵەکدا ١٨ کورتە فیلمی منداڵان نمایش دەکرێت کە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی جونێسی ئەڵمانی نمایش کراون و ئەوان سەرپەرشتی دەکەن.

جگە لە نمایش کردنی فیلم، لە ناو بەرنامەکانی فێستیڤاڵدا چەند چالاکییێکی رۆشنبیریی تایبەت بەسینەما ئەنجام دەدرێت، سینەماکاری گەورەی ئێرانی مەجیدی مەجیدی  بە ناونیشانی "یەک فیلم یەک ئەزموون" پانێڵێک رێک دەخات و سەبارەت بە فیلمی مندڵانی ئاسمان قسەدەکات، هەروەها نوێنەری ١٠ فێستیڤاڵی جیهانی بۆ ماوەی نێو کاتژمێر لەسەر ئەزموونەکانی خۆیان قسە دەکەن.

رۆژی چوارشەممە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ خولی سێیەمی  فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی ده‌ست پێده‌كات و  تا ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بەردەوام دەبێت.

لە فێستیڤاڵەکەدا ١٢٢ فیلم لە ٥٢ وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان کردووە و لە بەشەکانی فیلمی بڵند و کورتە فیلم و فیلمی ئەنیمەیشن و دیکۆمێنتاری، کێبڕکێی بەدەست هێنانی خەڵاتەکانی باشترین فیلم، باشترین سیناریۆ، باشترین دەرهێنان، باشترین سینەماتۆگرافی، باشترین ئەکتەری کوڕ، باشترین ئەکتەری کچ، خەڵاتی دادوەران دەکەن.

ئەو فیلمە بەناوبانگانەی جیهان کە ٢٠١٨ بەرهەم هاتوون و لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا خەڵاتیان بردووە، بۆ یەکەمجار لە عێراق لە سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی نمایش دەکرێن.

چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە لە هەریەک لە هۆڵەکانی "تەلاری هونەر، سیتی سینەما، سینەما سالم، لە شاری سلێمانی لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی بۆ کاتژمێر ١٢ ی شەو بەڕێوەدەچن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه