08:41 PM   IRAQ
TUESDAY, 11 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   گوندنشینانی هەرێمی کوردستان لەژێر تۆپبارانەکانی تورکیا ڕۆژگارێکی تاڵیان هەیە
٢٥ هەزار كەس سیڤی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاری لە حكوومەتی نوێی عێراق ناردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش ئەوەی کە سەرۆک وەزیرانى ڕاسپێردراوى عێراق، عادل عەبدولمەهدى، دەرگاى خۆپاڵاوتنى بۆ وەرگرتنى پۆستە باڵا و وەزارییەکان بە شێوەی ئەلکترۆنى لە بەردەم هەموو هاوڵاتیانى عێراقدا کردەوە ٢٥ هەزار كەس سیڤی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاری لە حكومەتی نوێی عێراق ناردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تا ئێستا ٢٥ هەزار كەس فۆرم ‌و سیڤی خۆیان ناردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاری لە حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی، كە ناوبراو راسپێراوە بۆ پێک هێنانی حكوومەتی داهاتوو.

یەكەم جارە لە پێكهێنانی حكومەتی عێراق بەم شێوەیە حكومەت پێک بهینرێت، كە دەستپێشخەری پڕكردنەوەی فۆڕم ‌و ناردنی سیڤی لەلایەن عەبدولمەهدی خراوەتەڕوو.

راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بۆ ئەو مەبەستە پیگەیەكی ئەلەكترۆنی داناوە تا هەموو كەس ئازاد بێت ناوی خۆی لەوێوە پیشكەش بكات، كە ئەمە لێدانێكی توندە بۆ لایەنە سیاسییەكان، كە دەیانەوێت پشكی خۆیان وەک بەش وەربگرن كەسانی بەربەخۆ بۆ وەرگرتنی پۆستەكان رەت دەكەنەوە.

لایەنەكان دەیانەوێت خۆیان پۆستە وەزارییەكان لە كابینەكەی عەبدولمەهدی پڕبكەنەوە، بۆیە ئێستا دەستیان بەدەربڕینی ناڕەزایی كردووە و لە دژی هەوڵەكەی وەستاونەتەوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه