09:33 PM   IRAQ
TUESDAY, 11 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   گوندنشینانی هەرێمی کوردستان لەژێر تۆپبارانەکانی تورکیا ڕۆژگارێکی تاڵیان هەیە
ئه‌ردۆغان: ڕێککه‌وتنی تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر مه‌نبه‌ج نه‌مردوووه‌

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له ‌لێدوانێكیدا جه‌ختی كرده‌وه‌ ڕێکكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر چۆڵ كردنی مه‌نبه‌ج له‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه‌" نه‌مردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رکۆماری تورکیا ڕای‌گه‌یاند: "ڕێکكه‌وتنی توركیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر مه‌نبه‌ج بۆ ده‌ركردنی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ له‌و شاره‌ ته‌نها دوا خراوه ‌و كۆتایی نه‌هاتوووه‌."

ناوبراو ڕوونیشی کردوووه‌ته‌وه‌: "له ‌ئێستادا به‌هۆی ئه‌و بیروبۆچوونه‌ جیاوازه‌ی له ‌نێوان هه‌ر دوو وڵاتدا هه‌یه‌ گفتوگۆكان سه‌خت كراون، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانی له‌ شه‌ڕڤانان ده‌كات كه‌ دژی توركیان."

سه‌رچاوه‌: PUK media

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه