14:19 PM   IRAQ
SUNDAY, 21 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   تورکیا ناتوانێت بچێته‌ ناو مه‌نبه‌ج
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەرۆکی سێ دەسەڵاتەکە؛ بۆ چارەسەر کردنی کێشەی سیستەمی بانکی، نەختینەیی، هەلی کار و هەڵاوسان بڕیاری جیددی بدەن

بەشی ئێران- سەرۆکی سێ دەسەڵاتی باڵای ئێران شەوی ڕابردوو لە تاران لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم کۆبوونەوەدا جەختیان کرد لەسەر چارەسەریی کێشە ئابوورییەکانی ئێستای وڵات و دابین کردنی پێویستیە گشتییەکانی خەڵک.

ڕێبەری باڵای شۆڕش ڕاشیگەیاند چارەسەر کردنی کێشەکان کاری جەهادی و هەوڵی بێ وچانی دەوێت، ئەم کێشانە بە تایبەت دابەزینی توانی کڕینی خەڵک، بژێوی بەشێکی زۆری خەڵک بە تایبەت چینە لاوازەکانی تووشی چەڵەمە و کێشە کردووە.

وتیشیان سێ دەسەڵاتەکە بە تایبەت دەوڵەت دەبێ کەڵک لە ڕاوبۆچوونی ئابوورناسانی دڵسۆز و چالاکانی کەرتی تایبەت، وەرگرن.

ڕێبەری جەختیان کرد کێشە ئابوورییەکان دوو بەشن، بەشێکیان تەنگژەی ناوخۆیی و ژێرخانی ئابووری وڵاتە و بەشێکیان بە هۆی گەمارۆی زاڵمانەی ئەمریکاوەیە.

ئەوەشیان وت کە بۆ بەرەنگاریی هەر کام لەم دوو بەشە، ڕێکاری ژیرانە بگرنە بەر کە ئەنجامەکەی گرێ لە ژیانی خەڵک بکاتەوە و دوژمن پێی بێ هیوا بێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕاشیانگەیاند هیچ بن بەست و کێشەیێکی بێ جارەسەر لە وڵاتدا نییە و ئێمە پشتیوان بە خوا و پشت بەستوو بە ورەی خەڵک و بەرپرسان و بە چالاک کردنەوەی دەفرایەتی و سەرچاوە ناوازەکانی وڵات، کێشەکان تێدەپەڕێنین.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه