14:16 PM   IRAQ
SATURDAY, 15 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   جه‌نه‌راڵێکی ئه‌مریکی: گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک به‌ ڕێککه‌وتنی هه‌ولێر- به‌غداوه‌ به‌ستراوه‌
پارتی و یەکێتی دەتوانن بەتەنها ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند بکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن بڕیارێكی كۆمسیۆن بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ و ده‌شڵێت په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان به‌زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەسەر سکاڵایه‌كی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی سەر بە دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان ئه‌و بڕیاره‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ كه‌ رۆژی 29/9/2018 ده‌ریكردبوو بۆ پەسەند کردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی دوو له‌سه‌ر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران.

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان بڕیاری داوە "پەسەند کردنی ئەنجامەکان بە دەنگی زۆرینەی رەهای ئەندامان 50+1 دەبێت، به‌وه‌ش بەدەنگی پێنج ئەندامی کۆمیسیۆن لە کۆی نۆ ئەندام دەتوانرێت ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەند بکرێت".

لە بڕیاره‌كه‌ی دەستەی دادوەری هەڵبژاردندا ئەوە ڕاگەیاندراوە "بڕیاری ئەنجومەنی کۆمیسیاران  بۆ پەسەند کردنی ئەنجامەکان بە رەزامەندی زۆرینەی 2/3ی ئەندامان لەگەڵ یاسای ژمارە چواری ساڵی 2014ی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی نایەتەوە کە تێیدا هاتووە کۆبونەوەی ئەنجومەن بە ئامادەبونی زۆرینەی رەها دەبێت و بە دەنگی زۆرینە دەبێت، لە حاڵەتی یەکسان بوونی دەنگەکانی ئامادەبووان، دەنگی سەرۆکی ئەنجومەنەکە، بڕیارەکە یەکلایی دەکاتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە شەوی 29/9/2018 ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژادن و راپرسی بڕیاری ژمارە 55ی دەرکرد، کە چەندین رێکاری بۆ بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتی دیاری کردبوو لەوانە زیادکردنی بەڵگەنامەی ناسنامەی باری شارستانی لەگەڵ رەگەزنامە، بۆ دەنگدان و پەسەند کردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بە دەنگی زۆرینەی 2/3ی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیۆن و مافی کارمەندان و چاودێرانی لایەنە سیاسییەکان بۆ وردبینی بەڵگەنامەکانی دەنگدەر و چەند رێکارێکی دیکە.

سەرچاوە: شارپرێس

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه