08:40 PM   IRAQ
MONDAY, 22 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاریی پرسی كوژرانی جه‌مال خاشوقچی ڕادەگەیێنین
ئەندامی لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له ‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان:
سزاكانی‌ سه‌ر ئێران كاریگه‌ریی نییە له‌سه‌ر هاوكارییەکانی‌ ئەمریکا بۆ پێشمه‌رگه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دوا زانیاریی له‌باره‌ی‌ چاره‌نووسی هاوكارییه‌ مادی و لۆجستیه‌كانی‌ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه‌ ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئێران كاریگه‌ریی نه‌رێنی‌ له‌سه‌ر ئه‌و هاوكاریانه‌ی‌ بۆ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قادر ڕه‌زگه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له ‌خولی‌ چواره‌می‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "بڕیاری به‌رده‌وامی دان به‌ هاوكاریه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ تا ئێستا بەر‌ده‌وام ده‌بێت، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیارێک له‌وباره‌یه‌وه‌ بدرێت له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه‌ یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌".

ناوبراو وتیشی‌:"سه‌پاندنی‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران به‌هیچ شێوه‌یێک نابێته‌ گرفت و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ڕه‌وانه‌كردنی‌ ئه‌و هاوكارییه‌ بۆ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، به‌ڵكوو له‌سه‌ر دوو بنه‌ما كارده‌كرێت، ئه‌وه‌ش بریتیه‌ له‌وه‌ی‌ تا ئێستا مه‌ترسیه‌كانی‌ داعش له‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕوون كرده‌وه‌، هه‌رچی هۆكاری‌ دوه‌میشه‌، هه‌وڵدانه‌ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه ‌و به‌دامه‌زراوه‌یی كردنیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاری كۆتایی له ‌ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌مریكا و هاوپه‌یماناندایه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد، سه‌پاندنی‌ سزا له‌سه‌ر تاران به‌ جۆرێک له ‌جۆره‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنیی‌ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌شی‌ وت: "له‌م  قۆناغه‌دا مه‌ترسی ڕاگرتنی‌ ئه‌و هاوكاریانه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ نییه‌ كه‌ مانگانه‌ بڕه‌ پاره‌یێک بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕه‌وانه ‌ده‌كرێت و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان بۆ دابین ده‌كرێت".

سەرچاوە: ‌SNN

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه