14:43 PM   IRAQ
SUNDAY, 21 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   تورکیا ناتوانێت بچێته‌ ناو مه‌نبه‌ج
15ھاووڵاتیی ھەرێمی کوردستان لە دەریای ئیجەدا خنکان

بەشی عێراق وه ەرێمی کوردستان- ئاری جەلال سەرپەرشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی پەنابەران رایگەیاند، ئەو کۆچبەرانەی کە شەوی چوارشەممە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ یەختەکەیان لە کەناراوەکانی ئیزمیر لە دەریای ئیجەدا نقوم بوو، زۆرینەیان کوردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاری جەلال ڕاشیگەیاند تا ئێستا تەرمی زیاتر لە ١٥ ھاووڵاتیی خەڵکی دھۆک و زاخۆ لە نێو ئەو کەسانەدان کە خنکاون و گەڕان و پشکنینیش لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بۆ تەرمەکانی دیکە  بەردەوامە.

سەرپەرشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی پەنابەران روونی کردەوە کە لە کەناراوەکانی شاری ئیزمیری تورکیا لەکاتی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان، یەختێک نقوم بوو کە ٣٥ کۆچبەری تێدابووە و تەنھا یەک ژنی خەڵکی زاخۆ رزگاری بووە و بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە دەستمان کەوتوون زۆرینەی ئەو ھاووڵاتیانەی لەو رووداوەدا خنکاون خەڵکی سنووری قەزای زاخۆ و پارێزگای دھۆکن".

ناوبراو دووپاتی کردەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاریی زیاتر و دۆزینەوەی بەڵگەنامەی خنکاوەکان و ھاوکاری کردنی گەڕانەوەی تەرمەکان بۆ ھەرێمی کوردستان، ئێستا نوێنەریان سەردانی ئیزمیر دەکات.

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه