08:51 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 14 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   پارێزگارى كه‌ركووک تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو
شۆرای نیگابانی ئێران پڕۆژەی CFTی ڕەت کردەوە

بەشی ئێران/ کوردی- وتەبێژی شۆرای نیگابانی ئێران ڕایگەیاند: شۆرای نیگابان ڕەتی کردۆتەوە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران پڕۆژەی کۆنڤانسیۆنی بەرپەرچدانەوەی پشتیوانیی داراییی تیرۆریزم (CFT) پەسەند بکات.

کوردپرێس:

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیسنای ئێرانی، عەباس عەلی کەدخودایی وتەبێژی شۆرای نیگابانی ئێران لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیی: شۆرای نیگابانی ئێران ڕەتی کردۆتەوە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران پڕۆژەی کۆنڤانسیۆنی بەرپەرچدانەوەی پشتیوانیی داراییی تیرۆریزم (CFT) پەسەند بکات.

ناوبراو زیادی کرد: دانیشتن و کۆبوونەوەی زۆرمان لە سەر ئەو پڕۆژەیە کرد و هەندێک لە بڕگە و خاڵەکانی لەگەڵ دەستوور و بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران یەک ناگرێتەوە و پێچەوانەی شەرعی ئیسلام و دەستووری ئێرانە بۆیە دەینێرینەوە پەرلەمان.

شیاوی ئاماژەیە پێشتر پڕۆژەکە لە لایەن پەرلەمانی ئێرانەوە پەسەند کرابوو و بۆ یەکلابوونەوە نێردرابوویە شۆرای نیگابان و ئێستا کە شۆرای نیگابان ئەو پڕۆژەیەی ڕەت کردۆتەوە دیسانەوە دەنێردرێتەوە پەرلەمان و پاشان لە ئەنجومەنی دیاری­کردنی بەژەوەندییەکانی ئێران بڕیاری لەسەر دەدرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەمە 13ی گەڵاڕێزانی 1397 بەرانبەر بە 4ی تشرینی یەکەمی 2018 بڕیارە ئەمریکا قۆناغی دووهەمی گەمارۆکانی سەر ئێران ڕابگەیەنێت و لە ڕۆژی دووشەمەوە گەمارۆکان بچنە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه