08:46 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 14 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   پارێزگارى كه‌ركووک تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو
شەرقولئەوسەت:
وەزارەتی دادی عێراق دەبێتە پشکی کورد و دەدرێت بە خالد شوانی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی ئاگادا جەخت دەکاتەوە کە وەزارەتی داد لە حکوومەتی نوێی عێراقدا دەدرێتە حیزبە کوردەکان و ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەو پۆستە خۆی پاڵاوتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت چاپی لەندەن، ئەمڕۆ سێشەممە لە زاری سەرچاوەیێکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی داد لە حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لە کەمینەی مەسێحی دەسێندرێتەوە و یەکێک لە وەزارەتخانەکان بووە بە پشکی کورد.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە کە ناوەکەی نەدرکێندراوە، لەو بارەوە جەختیشی کردووە کە وەزارەتی داد لە حکوومەتی عەبدولمەهدی دراوە بە یەکێتیی نیشتمانی و ئەو حیزبەش خالد شوانی، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقی بۆ ئەو پۆستە پاڵاوتووە.

ئەوەش لە حاڵێکدایە کە پێشتر حیزبە مەسێحییەکان ئەسما سادق-یان بۆ وەدەستەوە گرتنی پۆستی وەزارەتی داد لە حکوومەتی نوێدا کاندید کردبوو، ئەو کەسەی کە بە وتەی بورهانەدین ئیسحاق لە نوێنەرە مەسێحییەکانی پەرلمان یەکێک لە 10 کەسی یەکەمی مافناسی لەو وڵاتە بووە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه