08:46 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 14 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   پارێزگارى كه‌ركووک تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو
بۆ یەکەمجار زمانی کوردی خرایە سەر لۆگۆی وەزارەتى ناوخۆی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق گۆڕاوە و بۆ یەکەمجار بە زمانی کوردی لە پاڵ زمانی عەرەبی و ئینگلیزدا لەسەر لۆگۆکە نووسراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێ، ئەمڕۆ لە ماڵپەری وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا لۆگۆ نوێیەکەی وەزارەت بڵاو کراوەتەوە لەسەر لۆگۆکە بە کوردی نووسراوە "وەزارەتی ناوخۆی عێراق".

هاوکات پێشتریش زمانی کوردی لەسەر پاسپۆرتی عێراقی و فۆرمی خوراک و کارتی نیشتیمانی دانراوە و  وابڕیاریشە زمانی کوردی لەسەر مۆڵەتی شۆفێریش دابنرێت.

لە دوای لەسەرکار لابردنی رژێمی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣  بە سەرۆكایەتی سەدام حسێن، لە ساڵی ٢٠٠٥ دەستورێكی نوێ بۆ عێراق نووسرایەوە، ئەو دەستوورە گۆرانکارییێکی گەورەی تێدایە بۆ مافە نەتەوییەكانی كورد بەتایبەتی زمان.

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه