03:57 PM   IRAQ
THURSDAY, 15 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   سه‌فین دزه‌یی: سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران کاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت
كه‌جه‌كه‌: بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا درێژه‌پێده‌ری پیلانگێڕییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌یه‌

بەشی سووریا- ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه‌" رایده‌گه‌یه‌نێت،  هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ سێ سه‌ركرده‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌ پیلانگێڕی، بۆیه‌ پێویسته‌ گه‌لی كورد و هێزه‌ دیموكراتییه‌كان دژی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ ناڕه‌زایه‌تی پیشان بده‌ن.

کوردرێس:

ده‌رباره‌ی بڕیاری ئه‌مریكا، كه‌ 12 ملیۆن دۆلاری داناوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی موراد قه‌ره‌یلان، جه‌میل بایك و دوران كاڵكان سێ سه‌ركرده‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان، كه‌جه‌كه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ده‌ڵێت "بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هه‌ڤاڵانمان جه‌میل بایك، دوران كاڵكان و موراد قه‌ره‌یلان كه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه‌ و كادیری پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كورد، كه‌ ئێستا له‌نێوان په‌كه‌كه‌ و كه‌جه‌كه‌ و هه‌په‌گه‌دان، بڕیارێكی بێ بنه‌ما و تۆمه‌تباركردنه‌ و ده‌ستگیرۆییكردنی فاشیزمه‌".

باسی له‌وه‌شكردوه‌، هه‌ر كێ جێگه‌ی ئه‌وانیان بۆ ئاشكرابكات به‌ پاره‌ خه‌ڵات ده‌كرێت، ئه‌وه‌ هه‌ڵوێست و بڕیارێكی دوژمنانه‌یه‌ له‌ دژی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد دراوه‌.

كه‌جه‌كه‌ راشیگه‌یاندوه‌ "بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا هیچ بنه‌مایه‌كی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌خلاقی، ویژدانی و یاسایی نییه‌، بڕیارێكه‌ به‌گشتی به‌هۆی ئایدۆلۆژی و سیاسییه‌وه‌ دراوه‌، به‌ڵام به‌ نیه‌تێكی دوژمنانه‌ ئه‌و بڕیاره‌ دراوه‌، له‌ كه‌سایه‌تی هاوڕێبازه‌كانماندا نه‌ك ته‌نیا له‌ دژی په‌كه‌كه‌، كه‌جه‌كه‌ و هه‌په‌گه‌یه‌، به‌ڵكو له‌ دژی ته‌واوی گه‌لی كورد و تێكۆشانی ئه‌وانه‌ی درێژه‌ به‌ دیموكراسی ده‌ده‌ن، دراوه‌".

كه‌جه‌كه‌ وتوشیه‌تی "پێویسته‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ گه‌له‌كه‌مان تێكۆشانی گه‌وره‌ بكات و له‌ هه‌موو شوێنێك كورد و دۆسته‌كانی هه‌ستنه‌ سه‌رپێ و به‌وشێوه‌یه‌ وه‌ڵامی ئه‌و بڕیاره‌ بده‌نه‌وه‌".

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه