12:52 PM   IRAQ
TUESDAY, 18 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   جەیمس جێفری: ئەمریکا پەیوەندییێکی هەمیشەییی لەگەڵ هەسەدە و ئەکتەرە نادەوڵەتییەکان نابێت
ترەمپ باڵیۆزێكی نوێ بۆ عێراق ده‌ستنیشان ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باڵیۆزێکی نوێ لە عێراق ده‌ستنیشان ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆشكی سپی ئاشكرای كردووه،‌ كه‌ ماسیۆ تووله‌ر له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا‌وه‌ وه‌ک جێگره‌وه‌ بۆ دۆگڵاس سلێمان دیاری كراوه‌.

دۆگڵاس سلێمان لە ساڵی 2016ـەوە باڵیۆزی  ئەمریکایە لە عێراق و ماسیۆ تووله‌ریش ئێستا باڵوێزی ئه‌مریكایه‌ له‌ سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن.

رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق، ئەزمونێکی تایبەتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران هەیە.

سەرچاوە: باسنیووز

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه